خولی راھێنانی سەرژمێری ئەزموونی لە پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان
له رێککەوتی ١٥/٥/٢٠٢٤له پارێزگاكانى ( هه‌ولێر/دهۆك/ سلێمانى ) ھاوشێوەی ھەموو پارێزگاکانی عێراق خولی راھێنانی سەرژمێری ئەزموونی بۆ فەرمانبەرانی ئامارى پارێزگاكان و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستيپێكرد به سەرپەرشتی تیمی دەستەی ئاماری ھەرێم، به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامار له پارێزگا و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان.
له سه‌ره‌تاى خول تيشك خرايه سه‌ر گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ بنیاتنەوە و گەشەپێدانی وولات لە ھەموو بوارە جۆراوجۆرەکان و لە ھەمان کاتدا باس لە نەبوونی سەرژمێری کرا لە ماوەی سالانی رابردوو کە دوا جار لە سالی ١٩٨٧ ئەنجامدراوە .لەم گەڕە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی دەستەی ئامار لە پارێزگاکان ڕاهێنان ئەکەن لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی سەرژمێری بە بەکارهێنانی تابلێت و تیایدا فۆرمی سەرژمێریی بە ووردی شی کردنەوەی بۆ ئەکرێ. خوله به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌ى ٨ رۆژ و دواتر بۆ ماوه‌ى ٢ رۆژ به‌شێوه‌ى مه‌يدانى هه‌ردوو پرسيارنامهى گهمارۆسازى و سه‌رژمێرى له‌سه‌ر تابلێت جێبه‌جێ ده‌كرێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل ئیدارەی پارێزگاكان وئیدارەکان.