کوردی | العربية | English
هەواڵ

ئامادەکاریەکان بەردەوامن بو ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان

رۆژی ٤\٣\٢٠٢٤ بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان کرد لە دیوانی وەزارەتی پلاندانان لە هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ئاماری عیراق و ئەندامانی ژووری عەمەلیات لە هەرێم.
6 March 2024

کۆبونەوەی لیژنەی هاوکاری پەرەپێدان لە برۆکسل پایتەختی وولاتی بەلجیکا

رۆژی چوارشەممە ١٧ ک١ ٢٠٢٤ سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم بە وەکالەت لەگەل بەرێز دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەلجیکا بەشداریان کرد لە یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی هاوکاری پەرەپێدان لە برۆکسل پایتەختی وولاتی بەلجیکا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هاوبەشی کارکردن نێوان حکومەتی عیراق ویەکێتی ئەوروپا
18 January 2024

وۆرکشۆپی ڕاوێژکاریی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو

بە مەبەستی پێشکەشکردنی پلانی کار بە گشتی و ئاڵۆگۆڕکردنی بیڕوڕا سەبارەت بە چاڵاکییەکانی ڕابردوو و داهاتووی دەستەی ئاماری هەرێم، وۆرکشووپێک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو.
24 December 2023

به‌ رێوه‌ به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى دهوك به‌ شدارى كرد له‌ روژى جيهانى GIS

له‌ ريكه‌وتى 16/11/2023 , لە رۆژى جيهانى سيسته‌مى زانيارى جوگرافى(GIS), به‌ رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى دهوك به‌شدارى کرد له‌ ئيڤێنتێك كه‌ به‌م‌ بوونه‌يه‌وه‌ ئاماده‌ كرابوو له‌ زانكوى دهوك
12 December 2023

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا ئه‌نجامى پرۆژه‌ى پۆلين كردنى ڕووپۆش و به‌كارهێنانى زه‌وى ڕاگه‌يندرا

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 13/11/2023, له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا و لە ژێر چاودێری وەزیری پلاندانان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی شارەوانی و کشتوکال و نوێنەری قونسولی ولاتی ئەلمانیا و نوێنەری رێکخراوی خوراکی جیھانی (WFP) و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و سەرۆکی دەستەی ژینگە و دەستەی گەشتوگوزار و ژمارەیەکی بەرچاو لە برێکار و راوێژکار و بەرێوەبەرە گشتیەکان لە وەزارەتە پەیوەندارەکان و بەرێوەبەری ئاماری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخویەکان ئه‌نجامى پرۆژه‌ى ڕووپۆش و به‌كارهێنانى زه‌وى ڕاگه‌يندرا.
14 November 2023

به‌شداريكردن له‌ بۆنه‌ى رۆژى جيهانى ئامار

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ رێوره‌سمى رۆژى جيهانى ئامار له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ى رێكخراوى ستات (STAT) بۆ شيكردنه‌وه‌ى داتاى ئامارى و راهێنان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل به‌شى ئامار له‌ كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابوورى له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌دين به‌شداريكرد له‌ وركشۆپێك به‌ ناونيشانى ( پرۆسه‌ى شيكردنه‌وه‌ى داتاى ئامارى له‌ توێژينه‌وه‌ى زانستى دا) له‌ كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابوورى له‌ رێكه‌وتى 22/10/2023.
31 October 2023

وۆركشۆپى ڕاوێژكارى بۆ ئاماده‌كارى ئه‌نجامدانى رووپێوى هێشوویى فره‌نیشانده‌ر گه‌رى حه‌وته‌م MICS7

له‌رێككه‌وتى 24-26/10/2023 له‌ شارى هه‌ولێر له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وۆركشۆپى ڕاوێژكارى بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى هێشوویى فره‌نیشانده‌ر به‌ به‌شداریكردنى تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق كه‌ به‌رێز قصى عبدالفتاح به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى هونه‌رى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و خاتوو شیلان جونید به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلانى په‌روه‌رده‌یى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستى، شاره‌وانى و گه‌شتو
29 October 2023

وێبیناری گروپی شارەزایانی نێودەوڵەتی لە بواری ئاماری پەنابەران، ئاوارەکان و بێوڵاتينامه‌كان

لە چوارچێوەی چالاکيیەکانی گروپی شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ ئامارەکانی پەنابەران، ئاوارەکان و بێوڵاتينامه‌كان (EGRISS) كه‌ سەرۆکی دەستەی ئامار له‌ ساڵى 2020 بووه‌ته‌ ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنى ئه‌م گروپە، ڕۆژی17 ئۆکتۆبەر 2023 لە وێبیناری تایبەت بە دەستنیشانکردن و له‌خۆگرتنی ئاوارەکان، پەنابەران و بێوڵاتينامه‌كان لە كاره‌ ئامارييه‌كاندا، بەشداریى کرد.
23 October 2023

خۆلى دووه‌مى ووركشۆپى پێداچوونه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت (MSME) 20-21/9/2023

دوابه‌دواى ئه‌نجامدانى ووركشۆپى ڕاوێژكارى يه‌كه‌م‌ كه‌ ڕێكه‌وتى 12/3/2023 ئه‌نجامدرا, خولى دووه‌مى ووركشۆپى پێداچوونه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى جێبه‌جێكردنى ميكانيزمى په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند كه‌رتى تايبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان (MSME) ڕێك خرا.
26 September 2023

وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تيى گه‌شه‌سه‌ندنى دانيشتوان - ICPD

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ پاڵپشتى و هاوكاريى سندوقى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 20/9/2023 ورۆكشۆپێكى بۆ تاوتوێكردن و خستنه‌ڕووى بڕياره‌كانى تايبه‌ت به‌ كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تيى گه‌شه‌سه‌ندنى دانيشتوان (International Conference of Population Development – ICPD) ساز كرد.
26 September 2023

خولى راهێنانى سيسته‌مى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى له‌ هه‌ولێر 17-21 ئه‌يلوول2023

لەژێر سەرپەرشتی بانکی جیهانی وبەهەماهەنگى و هاوبەشی نێوان ده‌زگاى ناوەندی ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئاماری هەرێمی کوردستان ، وورکشۆپی ڕاهێنان لەسەر سیستەمی ژمێریاری نه‌ته‌وه‌يى لە هەولێر بەڕێوەچوو لە نێوان 17-21ی ئەیلوولی 2023
21 September 2023

وۆرکشۆپی ئامادەکردنی رەشنوسی ستراتیجیەتی کەم کردنەوەی هەژاری

رۆژانی ٦-٩\٦\٢٠٢٣ وۆرکشۆپی لیژنەی تەکنیکی ستراتیجیەتی کەم کردنەوەی هەژاری لە عیراق بە رێوە چوو لە هەولێر. لیژنەکە بۆ ٥ رۆژ کۆبونەوەی ئەنجام دا بە مەبەستی ئامادەکردنی رەشنوسی ستراتیجیەتی سێیەمی کەم کردنەوەی هەژاری بە ئامادەبونی بریکاری وەزارەتی پلاندانان لە عیراق
11 June 2023

ده‌ست پێكردنى خولى ڕاهێنان بۆ جێبه‌ جى كردنى رووپێوى بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان له‌ هه‌رێمى كوردستان IHSESIII

دواى كاركردنێكى درێژ خایه‌ن و به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ى 3 ساڵى ڕابردوو بۆ ئاماده‌كردنى رووپێوى بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ رێكه‌وتى 7/6/2023 به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار له‌ عێراق ده‌ستیكرد به‌ ئه‌نجامدانى خولى ڕاهێنان بۆ توێژه‌ران
8 June 2023

کۆبونەوەی تایبەت بە ئەنجامەکانی دیراسەتی (وەبەرهێنانی زیاتر بۆ مناڵان لە هەرێمی کوردستان)

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری پلاندانان، لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکمان کرد لە هوتێل دیدەمان لە شاری هەولێر لەگەڵ بەڕێزان بریکاری وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەلایەتی بە بەشداری بەڕێزان ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکان لە وەزارەتەکانی پەروەردە، کار و کاروباری کۆمەلایەتی و شارەوانی و گەشت و گوزار و نوێنەرانی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
24 May 2023

كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و يه‌كێتيى وه‌به‌رهێنه‌ران

به‌ سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز د. محمد شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 16/5/2023 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ نێوان ده‌سته‌كه‌ و يه‌كێتيى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ڕێكخرا كه‌ نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى لێكۆڵينه‌وه‌ و زانيارى له‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماده‌ى بوون. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر پێشنيارى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و بۆ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و تاوتوێكردنى بارودۆخى وه‌به‌رهێنان و بازاڕى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕێك خرا بوو.
21 May 2023

وۆرکشۆپی هەرێمی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر(MICS) لە عەممان

لە نێوان ٣-١٠\٥\٢٠٢٣ رێکخراوی یونیسێف/تیمی ئۆفیسی سەرەکی لە نیویۆرک سەرپەرشتی وۆرکشۆپی هەرێمی رووپێوی هێشوویی فرەنیشاندەر-گەری حەوتەم لە عەممان بە بەشداری هەردوو تیمی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق لەگەل نوێنەرانی وولاتانی مصر، منغوليا، جزائر، عومان، سعودیە، صومال، فلسطين و ليبيا.
21 May 2023

خولى ڕاهێنان بۆ ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى (گه‌وره‌، مامناوه‌ند و بچووك)

لە ڕێکەوتی (9-11/5/2023 ) ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بە هەماهەنگی له‌گه‌ل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانى خولێكى ڕاهێنانى تایبەت بە ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى (گه‌وره‌، مامناوه‌ند و بچوك) له پارێزگاى سلێمانى/ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى سلێمانى
15 May 2023

کۆبونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری سندوقی هاوکاری بۆ ریفۆرمی ئابوری (FFER)

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری پلاندانان بە هاوبەشی لەگەڵ جێگری نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ( UNDP) لە عیراق بەڕێز ئیلیمان جاگنی و بەڕێز نیک هیگنز ڕاوێژکاری باڵای پەرەپێدان لە ئاژانسی پەرەپێدانی ئەمەریکا (USAID) لە عیراق سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری سندوقی هاوکاری بۆ جێبەجێ کردنی نەخشە ڕێگەی ڕیفۆرمی ئابوری لە هەرێمی کوردستان کرد
6 April 2023

شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كتواريال

ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كار (ILO) له‌ ڕۆژانى 12-16/3/2023 بۆ ماوه‌ى 4 ڕۆژ خوڵێكى ئاشناكردن و ڕاهێنان سه‌باره‌ت به‌ شيكردنه‌وه‌ى ئه‌كتواريال (Actuarial Analysis) بۆ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تيى فيدراڵ، له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌.
20 March 2023

کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارساناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەووڵاتى مصر-قاهرە

لەژێر چاودێرى سەرۆک وەزیرانى ووڵاتى مصر و بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ناوەندى ئامارى مصر کۆنفراسی زانستى حەوتەم بۆیەکێتى ئامارناسانى عەرەب لەرێکەوتى 8-9/3/2023 لەمصر-قاهرە ئەنجامدرا.
16 March 2023