کوردی | العربية | English
پۆلێن
ژماره‌ى پێوانه‌یى

ژماره‌ى پێوانه‌يى بۆ نرخه‌كانى به‌كاربه‌ر(CPI)

ژماره‌ى پێوانه‌يى و نيشانده‌ره‌كانى نرخى به‌كاربه‌ر گرنگى خۆيان هه‌يه‌ بۆ پلاندانه‌ران و بڕياڕ به‌ده‌ستان و هه‌موو ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ى كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌ژدارن له‌و پلان و پڕۆگرامانه‌ى كه ‌له‌ لايه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى پێوه‌ره‌كانى خۆش گوزه‌رانى هاوڵاتيان. ژماره‌ى پێوانه‌يى به‌كاردێت بۆ پێوانه‌ كردنى هه‌ڵكشان و داكشانى ئابوورى  كه‌ له‌ ئه‌نجامى گۆڕانكارى له‌ نرخه‌كانى بازاڕ له‌ كاته‌ جياوازه‌كاندا ڕووده‌دات, ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر ناهاوسه‌نگى ئابوورى وڵات كه‌ پێويسته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگيرێت به‌ مه‌به‌ستى  هه‌ڵگرتنى هه‌نگاوى پێويست بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌م ناهاوسه‌نگييه‌.

بێگومان گرنگى دان به‌ ژماره‌ى پێوانه‌يى يارمه‌تى حكومه‌ت ده‌دات له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان و پێش بينى كردنى گۆڕانكارييه‌كان كه‌وا  له‌ داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن له‌ ڕێگاى پێوانه‌كردنى ڕووداوى جياواز وه‌ك نرخى خۆراك له‌ ساڵێكى دياريكراو به به‌‌راورد به ساڵى پێشوتر يان له‌ مانگێكى دياركراو به‌ به‌راورد به‌ مانگى پێشوتر, يان به‌ به‌راوردكردنى به‌رهه‌مى سێكته‌رێكى ئابورى تايبه‌ت له ‌وڵاتيك له‌گه‌ڵ هه‌مان به‌رهه‌م له‌ ولاتێكى تر به ‌مه‌به‌ستى بينينى ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ى كه‌ له ‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا رووده‌دات ‌ له‌ ماوه‌يه‌كى دياريكراودا.

  • كارو چالاكيه‌كانى به‌ش‌ بريتين‌ له‌ ئه‌نجامدانى ڕووپێوه‌كانى تايبه‌ت به‌ پروگرامى به‌راوردكارى نێوده‌وڵه‌تى و رووپێوه‌كانى په‌يوه‌نديدار به‌نرخه‌كان كه‌پروگرامى به‌راوردكارى نيوده‌وله‌تى مه‌به‌ستيه‌تى له‌ هه‌ژماركردنى هێزى كڕين و نرخى ڕاسته‌قينه‌ى ئابوورى ووڵاتانى جيهان.
  • به‌شى ژماره‌ى پێوانه‌يى هه‌ڵده‌ستى به‌به‌رهه‌م هێنانى هه‌واڵى ڕۆژنامه‌وانى و ڕاپۆرتى مانگانه‌ و ساڵانه‌ وه‌ به‌ سێ زمان وه‌رگێرانى بۆ ده‌كرێ.

چه‌مك و پێناسه‌كان:

ساڵى بنه‌ڕه‌ت:

ساڵى2012 به‌ ساڵى بنه‌ڕه‌ت هه‌ڵبژێردرا به‌هۆى هه‌بوونى سه‌قامگيرى ئابوورى و ئاسايشى‌ و نه‌بوونى قه‌يران. له‌م ساڵه‌دا رووپێوى خه‌رجى خێزان ئه‌نجامدرا و به‌ پشتبه‌ستن به‌م ڕووپێوه‌ كێش بۆ كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارييه‌كان دانرا. ژماره‌ى پێوانه‌يى له‌م ساڵه‌ يه‌كسانه‌ به‌ 100.

پؤلينى خه‌رجى به‌كاربه‌ر به‌پێى مه‌به‌ست (COICOP):

ئه‌م پۆلينه‌يه‌ ‌ له‌ لايه‌ن به‌شى ئامارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنيشان كراوه‌  به مه‌به‌ستى پۆلين و شيكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كانى تاك به‌پێى مه‌به‌ستيان. ئه‌م پۆلينه له ‌12 به‌شى سه‌ره‌كى پێك دێت و هه‌ر به‌شێك دابه‌ش كراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك يان كۆمه‌ڵه‌يه‌ك  كه‌ كۆدێكى دوو, سێ, چوار و پێنج ڕه‌هه‌نديان پێدراوه‌. دوو ڕه‌هه‌ندى كۆتايى دانڕاوه‌ بۆ ديارى كردنى بابه‌ت يان كه‌لوپه‌لێكى دياركراو.